هەڤاڵ ئەبوبەکر: هەموو دوکان و بازاڕێکی چەک فرۆشتن دادەخرێن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، “هەموو دوکان و بازاڕێکی چەک فرۆشتن دادەخرێن و هەموو مامەڵەکردنێک بەچەکەوە ڕادەگیرێت”.

هەڤاڵ ئەبوبەکر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەپێی ڕێنمایی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆ  30ی حوزەیرانەوە، لەڕێی بەڕێوەبەرێتیی ئاسایشی سلێمانی و یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانییەوە، هەموو دوکان و بازاڕێکی چەک فرۆشتن دادەخرێن و هەموو مامەڵەکردنێک بەچەکەوە ڕادەگیرێت”.

وتیشی، “لیژنەی هاوبەشی ئارامیی لە سنوری یەکەکارگێڕییەکاندا وەک هەمیشە خاڵی پشکنین لە ناو شارو دەرەوەی شارەکاندا دادەنێن بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “هەر هاووڵاتییەک بە چەکی بێمۆڵەتەوە سەردانی دامودەزگاکان و هەر شوێنێکی تر بکات، ڕاستەوخۆ دەستبەسەر چەکەکەیدا دەگیرێت”.

جەختی لەوەشکردەوە، “هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگا پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بۆ کاری پێویست، داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویستیش دەکەین هاوکارو هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکان بن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا