ئامانج ڕەحیم: ناردنی 500 ملیار دینار بۆ هەرێم پێچەوانەی بودجە و ڕێککەوتنە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و ئەندامی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ناردنی 500 ملیار دینار بۆ هەرێم پێچەوانەی بودجە و ڕێککەوتنە.

ئەمڕۆ دووشەممە4ی ئەیلول، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و ئەندامی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئاشکرایکرد، حکومەتی عێراق بەمەبەستی دەستەبەرکردنی پارەی مانگی 9,8,7 و بۆ هەرێمی کوردستان هەردوو بانکی ڕەشید و ڕافیدەینی ڕاسپاردووە.

ئاماژەی بەوەکرد، هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق جیاکراوەتەوە و ئەوەش نابێت ڕووبدات و حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵێک دادەت بۆ دابینکردنی موچە، بەپێی پێوەرەکانی حکومەتی عێراق پارەی پێویست نادرێت بۆ هەرێمی کوردستان.

ڕوونیکردەوە، ناردنى 500  ملیار دینار بۆ هەرێم پێچەوانەى بودجە و ڕێککەوتنە، بەڵکو دەبێت حکومەتى عێراق ئەو پارەیە بنێریت کە لە بودجەدا هاتووە، بەپێی یاسای بودجە دەبێت حکومەتی عیراق بڕی 900 ملیار دینار بۆ هەریم بنێرێت و بڕی 500ملیار دینار، کە دەینێرێت وەک قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەران  ناتوانرێت مووچەی پێ دابین بکرێت.

هاوکات، ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا هاوشان لەگەڵ وتەبێژی حکومەتی هەرێم، روونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، ئەو سیاسەتەی حکومەتی ناوەندی بەرامبەر خەڵکی هەرێمی کوردستان پەیڕەوی دەکات، برسیکردنە، لای خۆشیەوە پێشەوا هەورامی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم جەختیکردەوە، ئەو پارەیەی بەغدا ناردوویەتی بەشی بوودجەی هەرێم ناکات و حکومەتی عێراق پابەند نەبووە بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان و”ئەم سیاسەتەی حکومەتی عێراق پەیڕەوی دەکات بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان، سیاسەتی برسیکردن و بڕینی قوتی گەلی کوردستانە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا