مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی خانەوادەی هونەرمەند ستار عەلی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی ستار عەلی زێوەیی، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دهۆکی یەکێتی، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری کۆچکردوو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان:

بەرێزان کەس وکار وخانەوادەی كۆچكردوو هونەرمەندوتێکۆشەری دێرین هەڤاڵ ستار عەلی,

بەداخێكی قوڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ ستارعەلی, جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دهۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانمان بیست.
کۆچکردوو وەک پێشمەرگەیەکی دێرین تەواوی ژیانی لەپێناوی تێکۆشان بۆ سەربەخۆیی و ئازادی كوردستان بەخشی ولەبواری هونەریشدا و شێوەكارێكی بەتوانا وخاوەنی چەندین بەرهەم بووە ، بەكۆچی دوایی هەمووانی نیگەران كرد.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و ماتەمینی ئاراستەی ئێوە و هاورێیان و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و خۆمان بەهاوبەشی پەژارەتان دەزانین. داواكارین لەیەزدانی مەزن سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بكات.

انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
4ی ئەیلوولی 2023

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا