بەهۆی تەقینەوەكانی بەغداوە چەندین كەس دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

بەتۆمەتی بەشداربوونیان لە ئەنجامدانی تەقینەوەكانی بەغدا، دەزگای دژە تیرۆری عێراقی چەندین كەسی دەستگیركرد.

دەزگای دژە تیرۆری عێراقی رایگەیاند، لە پارێزگاكانی بەغداو كەركوك و ئەنبار چەندین كەسیان دەستگیركردووە كە تۆمەتبارن بە بەشداربوونیان لە دوو تەقینەوەی 21ی ئەم مانگەی بەغدا كە بەهۆیەوە چەندین قوربانی لێكەوتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كەسانەی دەستگیركراون ئەندامن لە گروپی چەكاری داعش و سەرجەمیان لەئەنجامی ئۆپراسیۆنێكدا دەستگیركراون.

دژە تیرۆری عێراق مژدەی ئەوەی بە خەڵكی عێراق داوە، لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ئۆپراسیۆنی سەركەوتوانە لە سەرتاسەری وڵات دژبە پاشماوەكانی داعش ئەنجام دەدەن و ئۆپەراسیۆنەكانیان ئەنجامی باشی دەبێت.

رۆژی پێنجشەممە 21ی ئەم مانگە دوو تەقینەوەی بەهێز لە گۆڕەپانی تەیەڕان و ناوەڕاستی بەغدا روویانداو و بەهۆیانەوە ٣٢ كەس كوژران و ١١٠ی دیكەش برینداربوون، هاوكات چەكدارانی داعش بەرپرسیارییەتی دوو هێرشەكەیان گرتە ئەستۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا