بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ کەسوکاری شەهیدانی کەرکوک بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای خۆپیشانەکەی دوێنێی کەرکوک، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە3ی ئەیلول، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدانی خۆپیشاندانەکەی کەرکوک کرد.

دەقی پەیامەکە:

بەڕێزان كەسوكاری شەهیدانی دەستی رەش و غەدر (كاك هاوكار، كاك سەمەد، كاك حوسێن و كاك هەڤاڵ)

‎شەهیدبوون و رژانی خوێنی رۆڵەكانتان لەپێناو بەدەستهێنانی مافەكانیان لەدڵەوە نیگەرانیكردم. دڵمان لەگەڵ ئێوەیە و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەتانم.

‎دڵنیاتان دەكەم تاوانبارانی ئەم رووداوە دەبێت بە سزای یاسایی خۆیان بگەن و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سازش لەسەر ماف و داواكارییەكانتان ناكات.

‎رۆحی شەهیدان شادبێت و خوای گەورە سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت، هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم و هەموو رێكارێكی پێویست بۆ چارەسەركردنی براكانمان لە كەركوك دەگرینەبەر.

برا و دڵسۆزتان

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا