مژدەیەک لە حکوومەتی هەرێمەوە بۆ هاوڵاتییان سەبارەت بە پێشینەی هاوسەرگیریی و خانووبەرە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێکی پێشوو ئاماژە بەوە دەکات، کە حکوومەت وەرگرتنەوەی قەرزەکانی پێشینەی خانووبەرە و هاوسەرگیریی لە هاوڵاتییان راگرتووە و داواش دەکات کە بڕیارەکە کاتی نەبێت.

عەلی حەمە ساڵح تەها، پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێک وەرگرتنەوەی قەرزەکانی پێشینەی خانووبەرە و هاوسەرگیریی راگرتووە و دەشڵێت”راگرتنەکە شتێکی باشە ئەگەر کاتی نەبێت و رەچاوی داهاتی خەڵک بکرێت”.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان مانگی حوزەیرانی رابردوو بڕیاریدا، کە لە چوارچێوەی پلانەکانی حکوومەتی هەرێم، لە ماوەی دوومانگدا پلانیان هەیە کە هەموو قەرزەکانی پێشینەی هاوسەرگیریی و خانووبەرە لە هاوڵاتییان وەربگیرێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ بە بڕیارێکی حکومەت، وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانە لە هاوڵاتییان راگیرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا