نرخی نەوت بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە5ی تەمموز، نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە بەردەوامە و بەهای یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 75 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 75 دۆلار و 92 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 70 دۆلار و 99 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

کەمبوونەوەی چالاکی کارگەکانی چین و زیادکردنی سزاکانی سەر روسیا لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا، هۆکارێکی سەرەکی ناجێگیری نرخی نەوتن لە بازاڕەکانی جیهاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا