بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە بەغدا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کە بە میوانداری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە کۆبوونەوەکە کاتژمێر 1:00ی دوانیوەڕۆ بەڕێوەبچێت و تێیدا نوێنەرانی لایەنە سیاسییە کوردییەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی بەشدار دەبن.

ڕۆژی سێشەممە مستەفا کازمی ڕایگەیاند، داوا دەکەم هەموو هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان ڕۆژی چوارشەممە 17ی 8ی 2022 ئامادەبن کۆببنەوە و دەست بە دیالۆگی جددی بکەن بۆ کۆتایی هێنان بەم قەیرانەی ئێستای عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا