چی لە پشت ڕێككەوتنی ئەم دواییەی واشنتۆن و تارانەوەیە؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێككەوتنی ئەم دواییەی ئێران و ئەمریكا كە بریتیە لە ئازادكردنی پێنج دەست بەسەركراوی ئەمریكی لەلایەن ئێران و لە بەرامبەردا ئازادكردنی بڕیاری شەش ملیار دۆلار لە پارە بلۆككراوەكانی ئێران لەلایەن ئەمریكاوە، یەكێكە لە بابەتە گەرمەكانی رۆژو مشت و مڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

شارەزایان و شیكەرەوانی سیاسی دیدو بۆچوونی جیاوازیان لەسەر ئەم گۆڕانكارییە نوێیە هەیە:

هیلاری مان لیڤێرت، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران، ڕێككەوتنی تاران و واشنتۆنی بەم دواییە گرێدا بە گۆڕانی سیستەمی نێودەوڵەتی و خواستی ئیدارەی جۆ بایدن بۆ دووركەوتنەوە لە شەڕ لەگەڵ ئێران، لە سەروبەندی هەڵبژاردنی داهاتوو.

ئیدارەی بایدن لە سەروبەندی هەڵبژاردنی داهاتوودا دەیەوێت لە هەر شەڕێك دوور بكەوێتەوە

هیلاری، جەختی لەوە كردەوە كە واشنتۆن وڵاتان بە جۆرێك لە هاوپەیمانی كۆدەكاتەوە، هاوشێوەی ڕێكخراوی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، دژی ئەو وڵاتانەی دژایەتی هەژموونی ئەمریكا دەكەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و فشار و سزاكانی دەگەڕێنێتەوە، هەروەها فۆرمولەیەكی هەیە كە ئێران ڕازی دەبێت بۆ هاوشێوەی ئەو فۆرمولەیەی كە بەكاری دەهێنا – پێشتر – لەگەڵ عێراق “نەوت بە خۆراك”، بۆ ئەوەی ئیدارەی بایدن لە سەروبەندی هەڵبژاردنی داهاتوودا لە هەر شەڕێك دوور بكەوێتەوە.

هەفتەی ڕابردوو تاران لەگەڵ واشنتۆن گەیشتە ڕێككەوتنێك، لە ڕێگەی نێوەندگیری قەتەرەوە، بۆ هەڵگرتنی شەش ملیار دۆلاری سەروەت و سامانی ئێران لە كۆریای باشوور و ڕەوانەكردنی بۆ هەژماری ئێرانی لە بانكەكانی قەتەر، بۆ ئەوەی بۆ پێداویستییە مرۆییەكان بەكاربهێنرێت لە بەرامبەر ئاڵوگۆڕی زیندانیان لە نێوا هەردوو وڵات.

حەسەن منیمنە، توێژەر لە ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشنتۆن، ڕایگەیاند، كە ئیدارە یەك لە دوای یەكەكانی ئەمریكا سیاسەتێكی بەردەوام و ڕوونیان لەگەڵ ئێران پەیڕەو نەكردووە و ئەوان لە پرۆسەی درككردندان بەوەی چی ڕوودەدات، نەك لە حاڵەتی بڵاوكردنەوەی دیدگایەكدا.

وە پێی وابوو كە هەوڵدان بۆ گەمارۆدانی ئێران بەشێكی جەوهەرییە لەوەی كە دەكرێت ناوی بنێین هەوڵی ئەمریكا بۆ كشانەوە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕووكردنە ئاسیا، جەختی لەوە كردەوە كە هەوڵەكانی گەمارۆدانی ئێران بەریەككەوتنی لەگەڵ پێشهاتەكانی ئاستی جیهانیدا هەیە، بەتایبەتی چین، ئەو دەسەڵاتە بەرزبووەوەی كە گەیشتووەتە ئاستی یەكسانی ئابووری لەگەڵ واشنتۆن.

منەیمنە ئاماژەی بەوەشكرد، كێشەی ئەمریكییەكان لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئێراندا لە هەڵچوون و ناڕوونی هەڵوێستیاندایە و ئەوەی ئێستا لە ڕووی ڕێكخستنەوە ڕوودەدات، هەوڵێكە بۆ تێپەڕاندنی ئەو هەڵانەی كە كرا.

ئەمریكا دەستبەرداری خواستی خۆی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئێران نەبووە

كێلی ڤلاهۆس، توێژەری باڵای پەیمانگای حوكمڕانی كوینسی ئەو بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو كە ئەمریكا دەستبەرداری خواستی خۆی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئێران نەبووە، ئیدارەی بایدنیش هەنگاوی ئیستفزازی دەنێت، بە هەوڵدان بۆ ناردنی سەربازانی هێزی دەریایی ئەمریكا بۆ پاراستنی كەشتییە بازرگانییەكان، لە ئەگەری دەستبەسەرداگرتنی تاران لە هەر كەشتییەكی نەوت هەڵگر لە كەنداو و لە هەمان كاتدا ئەم ئیدارەیە لە لایەنی دیپلۆماسییەوە هیوا دەبەخشێت، لە ڕێگەی گرێبەستی ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان واشنتۆن و تاران.

شیكەرەوانی سیاسی باس لەوەدەكەن كە وڵاتانی كەنداو دركیان بەوە كردووە كە پشت بەستن بە ئەمریكا سنووری هەیە و دوا گورزیش لەم بوارەدا هێرشكردنە سەر دامەزراوەكانی ئارامكۆی سعودیە بوو، لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، جەختی لەوە كردەوە كە هاوكێشەكان دەگۆڕا ئەگەر واشنتۆن بەرگری لە سعودیە بكردایە.

ڕۆڵێكی گرنگ بۆ قەتەر

لە لایەكی دیكەوە نابێت لە بابەتی رێككەوتنی ئەمریكاو ئێران ڕۆڵی قەتەر فەرامۆش بكرێت چونكە ئەم وڵاتە “قەتەر” پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتان هاوسەنگ دەكات و “بۆ ناوچەكە باش دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا