لیژنەیەكی ئەمریكی بۆ دابەشكردنی موچەی لیوای 12 دێتە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیوای 12ی وەزارەتی پێشمەرگە جارێكی دیكە روبەڕووی دواكەوتن و پێنەدانی موچە بونەتەوە، تائێستا موچەی مانگەكانی ئایار و حوزەیرانیان پێنەدراوە”.

سەرچاوەیەك لە لیوای 12ی وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “مانگی رابردوو موچەی مانگی نیسانمان پێدرا، واتە موچەی مانگی ئایار و حوزەیرانیمان پێنەدراوە، جگە لەوەش مانگی رابردوو كەدەبوو سێ موچەمان پێبدەن بەڵام موچەیەكمان پێنەدرا”.

وتیشی “ئێستاش كە موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان بۆ مانگی حوزەیران دراوە ئێمە وەك لیوای 12 پێمانەدراوە، پێیان وتوین لیژنەیەكی ئەمریكی دێت ئەو رۆژەی موچەكەمان پێدەدەن چاودێری دابەشكردنەكەی دەكات، بەڵام تائێستا دیارنییە كەی موچەكەمان بۆ خەرجدەكرێت”.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە وەزارەتی دارایش داوای ئەو دوو موچەیەی كردووە كە بۆ مانگی ئادار و نیسان بەلیواكەی داوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ 16 لیوای هاوبه‌شی هه‌یه‌و له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی ئه‌مساڵدا سێجار سێ موچه‌ییان پێكه‌وه‌ وه‌رگرتوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 9 موچه‌، به‌ڵام لیوای 9 شه‌ش موچه‌و لیوای 12 سێ موچان به‌لێبڕینی 21%و سێ موچه‌ی ته‌واویان به‌بێ لێبڕین وه‌رگرتوه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا