پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
گەنجێكی كورد لە سنووری شاری كۆبانێی ڕۆژئاوای كوردستان، دەستڕێژی گوللـەی لە ماڵی خەزوری كرد و بەهۆیەوە برای ژنەکەی گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەكان، گەنجەکە تەمەنی ٣٧ ساڵە و بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە، چووەتە سەر ماڵی خەزوری و دەستڕێژی گولەی لێ كردوون و لە ئەنجامدا برای ژنەکەی گیانی لەدەست داوە و خەسو و خەزوری لەگەڵ خوشكێكی ژنەكەی بە قورسی بریندار بوون و دواتر تەقەی لە خۆیشی كردووە و خۆی كوشتووە.
لە ئێستا بریندارەكان لە نەخۆشخانەی (أمل) لە كۆبانێ چارەسەر دەكرێن.