وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: پێشبینی دەکرێت کشتوکاڵی هاوینە دوابکەوێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئاشکرایکرد، ئاوی عەمبارکراو تا کۆتایی ئەمساڵ بەش ناکات، بۆیە پێشبینی دەکرێت کشتوکاڵی هاوینە دوابخەن، کە مانگی حوزەیران دەستپێدەکات.

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، ئاوی عەمبارکراو تا کۆتایی ئەمساڵ بەش ناکات و بۆئەوەی لە وەرزی زستانی داهاتوو کێشەیان بۆ دروست نەبێت سەرکێشی بە کشتوکاڵی هاوینە ناکەن.

دەربارەی ئەو بابەتە، وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی کشتوکاڵ لە کۆبوونەوەکانیان بەردەوامن، بەمەبەستی دانانی پلانێکی هاوینە، بەڵام پێیان وایە لەبەر کەمی ئاوی عەمبارکراو لە بەنداوەکان دۆخەکە بۆ وەرزی چاندنی هاوینە گونجاو نییە، چونکە ئەگەری زۆرە مەترسی بۆ وەرزی زستانی داهاتوو دروستبکات.

ئاماژەی بەوەکرد، پێشبینی دەکرێت وەرزی چاندنی هاوینە زۆر سنوورداربێت، بەتایبەتی چاندنی برنج، چونکە پێویستی بە ئاوی زۆر هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا