پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی لالە سەرحەد خەلیفە یونس، کەسایەتی دیاری کۆمەڵایەتیی ئێلی جاف، پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “کۆچی دوایی لالە سەرحەد خەلیفە یونس، کەسایەتی دیاری ئێلی جاف و ریشسپیی عەشیرەتی رۆغزایی لەدڵەوە نیگەرانیکردم”.
دەقی پرسەنامەکەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان:
کۆچی دوایی لالە سەرحەد خەلیفە یونس، کەسایەتی دیاری ئێلی جاف و ریشسپیی عەشیرەتی رۆغزایی لەدڵەوە نیگەرانیکردم.
بۆ ئەم ماتەمە پرسە و ھاوخەمیی قووڵمان ئاڕاستەی ھەڤاڵ سالار سەرحەد، ئەندامی سەرکردایەتی و کوڕان و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرز و خانەدانی لالە سەرحەد دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.
لالە سەرحەد کەسایەتییەکی دیاری کۆمەڵایەتی و ناسراوی گەلەکەمان بوو، ھەمیشە دیوەخانەکەی لەخزمەت خەڵک و چاکەی گشتیدا بوو، نەوەکانیشی رۆڵێکی گرنگ و باڵایان گێڕاوە لە شۆڕش و خەباتی گەلەکەماندا.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوومان بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان