ئاگادارییەک لە تەندروستیی سلێمانییەوە لەبارەی رۆژانی پشوو

پۆڵەتیک پرێس:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، “لە ڕۆژانی پشووەکانی سەری ساڵی نوێدا سەرجەم نەخۆشخانەکان بەشێوەی ئێشکگر کراوە دەبن”.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بە هاوڵاتیانی سنووری پارێزگاکەی راگەیاند، “لە رۆژانی پشووەکانی سەری ساڵی نوێدا سەرجەم نەخۆشخانەکان بەشێوەی ئێشکگر کراوە دەبن”.

وتیشی: ئەمە جگە لەوەی هەریەک لە کلینیکەکانی ڕاوێژکاری و کلینیکە میللیەکان جگە لە ڕۆژانی 12/25  و 1/1 دەوام تیایدا ئاسایی دەبێت لە کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ تا 6 ئێوارە.

ئەوەش هاتووە، “ئەو هاوڵاتیانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە  دەتوانن سەردانی کلینیکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری مانگانەیان”.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین لەکاتی  بوونی هەر حاڵەتێکی  کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرا ژمارە 122 بکەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا