مەترسییەك لەسەر بودجەی ماددەی 140 ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكان رایگەیاند، ئەو پارەیەی بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140 تەرخانكراوە زۆرینەی بۆ ناوچەكانی باشور و ناوەڕاستی عێراق تەرخاندەكرێت.

فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایگەیاند، سێ رۆژ لەمەوبەر هادی عامری سەرۆكی لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی 140 لەگەڵ لیژنەیەكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبووەتەوە و پێی راگەیاندوون، كە ئەو 100 ملیار دینارەی بۆ ماددەی 140 تەرخانكراوە، زۆرینەی بۆ ناوچەكانی باشور و ناوەڕاستی عێراق تەرخاندەكرێت كە بەهۆی سیاسەتەكانی بەعسەوە زیانیان بەركەوتووە.

وتیشی، ئەو لێدوانەی هادی عامری پێچەوانەی بڕیارێكی ساڵی 2018 ی دادگای فیدڕاڵییە و ئاماژەیەكی مەترسیدارە، چونكە بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی سنوری ماددەی 140 تەنها ناوچە كێشەلەسەرەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دەگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا