پۆڵه‌تیك پرێس:
مه‌شعان جبوری، په‌رله‌مانتاری پێش‌و و سیاسه‌تمه‌داری عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌و كورسییه‌ی پاپا فرانسیس له‌شوێنه‌واری ئور له‌سه‌ری دانیشتبوو دزراوه”.
مه‌شعان جبوری له تویته‌ری خۆی نوسیویه‌تی “ئه‌و كۆمپانیا لوبنانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق بۆ ڕێكخستنی مه‌راسیمی پاپا فرانسیس گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا واژۆكردبوو، ئه‌و كورسییه‌یان دزیوه كه پاپا له‌میانی نوێژی ئاینه‌كان له شوێنه‌واری ئور له‌سه‌ری دانیشتبوو”.
مه‌شعان جبوری له‌و نوسینه‌یدا ده‌شڵێت، پێده‌چێت ئێستا ئه‌و كورسییه‌ی پاپا له‌سه‌ری دانیشتبوو، برابێته ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆمپانیای نه‌وتی زیقار له‌باره‌ی ئه‌و كورسییه‌وه ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، “ئه‌و كورسییه خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بۆ ئه‌و كۆمپانیا لوبنانییه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه مه‌راسیمه‌كه‌ی ڕێكخستووه”.
له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه له‌حكومه‌تی عێراق ده‌گیرێت، ده‌بوو خۆی خاوه‌نی ئه‌و كورسییه مێژووییه بوایه، كه پاپا فرانسیس له شوێنه‌واری ئور له‌سه‌ری دانیشت و كورسییه‌كه دواتر بخرایه‌ته مۆزه‌خانه‌وه.