نرخی نەوت لە بەرزیدایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە15ی ئاب، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە بەرزیدایە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 86 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 86 دۆلار و 18 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 82 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بڕیاری سنوردارکرنی قەبارەی هەناردەی نەوت لەلایەن گەورەترین هەناردەکارانی نەوتی جیهانی وەک، سعودیە، رووسیا، عێراق، ئیمارات و کوەیت، بە مەبەستی سەقامگیرکردن و بەرزکردنەوەی نرخی نەوت، هۆکارێکە بۆئەوەی بەردەوام گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا ڕووبدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا