دژە تیرۆری كوردستان زانیاری لەبارەی هێرشەكەی سنووری خەلەكان دەخاتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دژە تیرۆری كوردستان رایدەگەیەنێت، لە دوو هێرشی جیای فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێلی چەكدارانی پەكەكە، بەرپرسێكی ئەمنیی پەكەكە و چەكدارێك كوژران و چوار چەكداری دیكەش بریندار بوون.

بە گوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، رۆژی چوارشەممە 9_8_2023 كاتژمێر 13:00، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا لە نزیك گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەتی پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكەی كردە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێكی هەواڵگریی پەكەكە كوژراو و دوو چەكداری دیكەش بریندار بوون.

هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، كاتژمێر 15:30ی رۆژی چوارشەممە لە هێرشێكی دیكەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكە لە نزیك گوندی قەڵاتی ناحیەی خەلەكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، چەكدارێكی پەكەكە كوژراو و دوو چەكداری دیكەش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا