لەسەر سوتاندنی كۆنسۆڵخانەكەی ئێران باڵیۆزی عێراق بانگ دەکات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگی باڵوێزی عێراقی لە تاران كرد و نامەیەكی ناڕەزایی ڕادەست كرد لەبارەی هێرشەكەی دوێنێ شەوی خۆپیشاندەرانی كەربەلا بۆ سەر كۆنسوڵخانەی گشتیی ئێران.

ئاژانسی هەواڵی “ئیرنا”ی ئێرانی بڵاوی كردەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگی نەسیر عەبدوڵا باڵوێزی عێراق لە تارانی كردووە بۆ ئەوەی نامەیەكی ناڕەزایی ڕادەست بكات.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێ شەوی كەربەلای كردووە و دووپاتی كردووەتەوە كە پێویستە ڕێوشوێنی ئەمنی بگیرێتەبەر لەلایەن هێزەكانی عێراقەوە بۆ پاراستنی نێردە دیبلۆماسییەكانی ئێران.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەگوێرەی ڕێككەوتنی ڤیەننای 1963 دەبێت نێردە دیبلۆماسییەكانی وڵاتان لە هەر هێرشێك پارێزراو بن.

هاوكات وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای کردووە کە ڕێوشوێنە ئەمنیەکان لە لایەن حکومەتی عێراقەوە باشتر بكرێت بۆ پاراستنی ئەرکە دیپلۆماسییەکانی ئێران لەعێراق و دەبێت بەرژەوەندییەكانی ئێران پارێزراو بێت.

هەروەها باڵیۆزی عێراق رایگەیاند، ئێرانیان دڵنیاكردۆتەوە حکومەتی عێراق وەک حکومەتی خانەخوێ پابەندە بەدابینکردنی ئاسایش و سەلامەتی بۆپاراستنی کونسوڵخانەی ئێران و هەموو ئەو ئەركانەی كە لەئەستۆیدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا