سودانی و وەزیری وزەی توركیا تاوتوێی هەناردەكردنەوەی نەوت دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی عێراق پێشوازی لە وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەكانی توركیا دەكات و تاووتوێی ئامادەكارییەكان بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت دەكەنەوە لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركییەوە.

رۆژی چوارشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2023 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق پێشوازی لە ئاڵپئارسلان بایراقدار، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەكانی توركیا و شاندی یاوەری كرد.

هەردوولا لە دیداری نێوانیاندا، تاووتوێی پەیوەندیی و هاریكارییەكانی نێوان هەردوو وڵاتیان كرد، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی هەوڵەكانی هەردوو وڵات كرا سەبارەت بە دووبارە دەستپێكردنەوەی كارەكانی كۆبوونەوەكانی لیژنەی هاوبەشی ئابووری و هەوڵە بەردەوامەكانی دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركی.

سەرۆكوەزیرانی عێراق لە دیدارەكەدا جەختی لەسەر ئامادەیی عێراق كردووەتەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوت. هەروەها دووپاتیكردووەتەوە عێراق سەبارەت بەو دۆسیەیە و سەرجەم دۆسیەكانی دیكە پشت بە چارەسەرییەكی دادپەروەرانەی پشتئەستوور بە دەستوور دەبەستێت.

بەشێكی دیكەی دیدارەكە تایبەت بووە بە پرسی ئاو و پشكی عێراق لە بەكارهێنانی ئاو بەتایبەتی لە بواری كشتوكاڵ. بۆ ئەم مەبەستەش سوودانی بە وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیای راگەیاندووە، عێراق هیواخوازە سەبارەت بە ئاو هاریكاری زیاتر لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە لە ئارادا بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا