وەزارەتی بازرگانی: داتاكانی كۆبۆنی خۆراك لە تێلیگرام دزەی پێنەكراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كاردانەوەكانی بڕیاری داخستنی تۆڕی كۆمەڵایەتی تێلیگرام لە عێراق بەردەوامە و وەزارەتی بازرگانی فیدڕاڵیش رەتیدەكاتەوە داتای تایبەت بە كۆبۆنی خۆراكی هاوڵاتیان لە تیلیگرام دزەی پێبكرابێت.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەواڵی دزەپێكردنی داتای تایبەت بە كۆبۆنی خۆراكی هاوڵاتیان لە تێلیگرام دوورە لە راستییەوە، هاوڵاتیانیش دڵنیا دەكاتەوە كە داتاكانی كۆبۆنی خۆراك بە تەواوی پارێزراون و هیچ كاتێكیش دزە بەو داتایانە نەكراوە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، وەزارەتی بازرگانی بەبێ رەزامەندیی دەوڵەتی و رێكاری یاسایی و دەستوری، داتاكانی هاوڵاتیان بە هیچ لایەنێكی دیكە نادات بۆیە ئەو داتایانە بە پارێزراوی ماونەتەوە.

لە درێژەی كاردانەوەكانی داخستنی تێلیگرام، نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، پێویستە دەزگا ئەمنییەكان جیاوازی بكەن لەنێوان ئەو سەكۆیانەی كە پاڵپشتیكاری دەوڵەت و حكومەتن لەگەڵ ئەو سەكۆیانەی هانی تووندوتیژی و رق و كینە دەدەن، جەختیش دەكاتەوە لەوەی كە عێراق وڵاتێكی دیموكراسییە و رێز لە ئازادی رادەربڕین و راگەیاندن دەگرێت و ئەو مافانەش بنەڕەتین بەڵام رەها نین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا