وردەكاری هەڵكوتانەسەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداو سووتاندنی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لایەنگرانی موقتەدا سەدر هەڵیانكوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و باڵیۆزخانەكەیان سوتاند.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر هەڵیانكوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و ئاگریان تێبەردا.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی سوید رایگەیاند: هەڵكوتانە سەر باڵیۆزخانەكەمان لە بەغدا دەستدرێژییە و عێراق بەرپرسیارە لە پاراستنی نێردە دیپلۆماسی و كارمەندەكانمان.

وەزارەتی دەرەوەی سوید باسی لەوەشكردووە: ئەو رووداوە، دەستدرێژییە بۆسەر رێككەوتنی ڤییەنای تایبەت بە نێردە دیپلۆماسییەكان.

هێمای بەوەشكردوە، كارمەند و نێردە دیپلۆماسییەكانمان لە بەغدا سەلامەتن و بۆشوێنیكی پارێزراو گواستراونەتەوە.

لەوبارەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بە تووندترین شێوە سووتاندنی باڵیۆزخانەی سوید سەركۆنە دەكات و دەڵێت، ئەو كارە پەلاماردانی نێردەی دیپلۆماسی و هەڕەشەكردنە بۆ سەر ئاسایشیان.

حكومەتی عێراق داوای لە لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەكان كردووە لێكۆڵینەوەی بەپەلە بكەن و رێكاری تووندی ئەمنی بگرنەبەر و وردەكارییەكانی رووداوەكە ئاشكرا بكەن، هەروەها ناسنامەی ئەو كەسانە دیاری بكەن كە ئەو كارەیان كردووە و بەپێی یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكەن.

هەڵكوتانەسەر باڵیۆزخانەكە و سووتاندنی لە دوای ئەوەدێت حكومەتی سوید رەزامەندیی لەسەر بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێك لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید دەربڕی بۆ سووتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا