پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە سبەی پێنجشەممە یەکەم گەشتی ئاسمانی لە ئیستانبوڵەوە بەرەو فڕۆکەخانەی کەرکوک ئەنجامبدرێت.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی کەرکوک ڕایگەیاند، بڕیارە سبەی گەشتەکە ئەنجامبدرێت هەرچەندە تا ئێستا لەڕێی ئیمەیڵەوە ئاگادارکردنەوەی فەرمیمان بەدەستنەگەیشتووە.
ڕۆژی 16ی ئەم مانگە بە ئامادەیی ناسڕ شبلی وەزیری گواستنەوەی عێراق لە ڕێوڕەسمێکدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک کرایەوە.