پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاژانسی هەواڵی سعودیە ئاشکرایکرد، ڕیاز و ئەنقەرە ژمارەیەک ڕێککەوتنیان لە بوارەکانی وزە، وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆ و بەرگریدا واژۆکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی سعودیە ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، ژمارەیەک ڕێککەوتنیان لەنێوان هەردوولا واژۆکرد.
شازادە خالید بن سەلمان، وەزیری بەرگری سعودیە، ئەمڕۆ لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، سعودیە لەگەڵ کۆمپانیای “بایکار”ی پیشەسازی بەرگری تورکیا دوو گرێبەستیان بۆ کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان واژۆکردووە، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانای هێزە چەکدارەکان و بەرگری و بەرهەمهێنانی سعودیە.
ئاماژەی بەوەکرد، درەنگانی ڕۆژی دووشەممە، ئەردۆغان و شازادەی جێنشینی سعودیە کۆبوونەتەوە و هەردوو وڵات پلانی هاوکاری بەرگرییان واژۆکردووە.