نەوت گەیشتە سەروو 80 دۆلار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، بەهای نەوت پاڵپشتییەکی کەمی بۆ گەڕایەوە و گەیشتە سەروو 80 دۆلاری ئەمریکی.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی 10ـی تشرینی دووەم، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 80 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لە كاتێكدا، نرخی یەك بەرمیلنەوتی خاوی تەكساس بە 75 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

دابەزینی نرخی نەوت پاش ئەوە هات، چین داتاکانی پیشەسازی خۆی بڵاوکردەوە و تێیدا دەرکەوت خواستی ئەو وڵاتە بۆ کڕینی نەوتی جیهانی لە مانگیئۆکتۆبەر بەرێژەی %0.2 دابەزینی تۆمارکردبوو. ئەمەش نیگەرانی لای هەناردەکارانی نەوت درووستکردبوو بەوپێیەی چین دووەم گەورەترین هاوردەکارینەوتە لە جیهان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا