پرۆسەی وەرگرتنی گەنم کۆتایی دێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بریارە ئەمرۆ شەممە 15ی تەمموز وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكانی هەرێمی كورستان كۆتایی پێبێت و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازیی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت، لە سبەی یەكشەممەوە كۆمپانیاكانی كەرتی تایەبت هەر گەنمێك بمێنێتەوە لە جووتیارانی وەردەگرن و توانای وەرگرتنی 200 هەزار تۆن گەنمیان هەیە.

بە گوێرەی بریارێكی حكومەتی عێراق بریارە ئەمساڵ حكومەتی بەغدا 500 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەربگرێت، بەشێوەیەك 230 هەزار تۆن لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، 145 هەزار تۆنی پارێزگای هەولێر و 125 هەزار تۆن گەنمیش لە پارێزگای دهۆك.

سەبارەت بەو بڕە گەنمەی دەمێنێتەوە و حكومەتی عێراق وەریناگرێت. نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە سبەی یەكشەممەوە كۆمپانیاكانی خۆشناو و قەیوان هەر گەنمێك بمێنێتەوە لە جووتیارانی وەردەگرن و توانای وەرگرتنی 200 هەزار تۆن گەنمیان هەیە.

حكومەتی عێراق بۆ هەر تۆنێك گەنم 850 هەزار دینار بەبێ رەچاوكردنی جۆرەكەی تەرخان دەكات، هەردوو كۆمپانیاكەش رایانگەیاندووە، بە شێوەی پلەبەندی گەنم وەردەگرن، تۆنێك گەنمی پلە یەك بە 700 هەزار دینار، پلە دوو 675 هەزار دینار و پلە سێ بە 650 هەزار دینار وەردەگرن، ئەوەش نیگەرانیی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی لێكەوتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا