قەیرانی دارایی شكست بەپرۆژەیاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێ‌ دەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس:
قەیرانی دارایی عێراق شكستی بەو پرۆژە یاسایە هێناوە، كە بڕیاربوو بۆ بەخزمەتی سەربازی زۆرەملێ‌ لەپەرلەمانی عێراق پەسەند بكرێت.

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان رایگەیاند، پەسەندكردنی پرۆژەكە، پێویستی بە بڕێكی زۆر بودجە هەیە، بەڵام لەئێستادا حكومەتی عێراق لەقەیراندایەو ناتوانێت ئەو پابەندییە داراییانە جێبەجێبكات.

لەو بارەشەوە كاتع ركابی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش‌و بەرگری پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، پڕۆژە یاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێ‌ لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە رەوانەی پەرلەمان نەكراوە، بۆیە پەرلەمان ناتوانێت پەسەندی بكات.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، بۆ پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێ‌ پێویستی زۆری دارایی دەخاتە سەر حكومەت، بۆیە لەئێستادا ناتوانرێت پەسەندبكرێت.

پێشتر لەسەردەمی سەدام حوسێن سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراق، كار بەیاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێ‌ دەكرا، بەڵام لەدوای رووخانی ئەو رژێمە یاساكە راگیراو دواتر هەڵوەشێنرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا