پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سێ فرۆشتگا دادەخات.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه10ی تەمموز، ڕاپۆرتی لیژنه‌ی ڕێستۆرانتی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو‌و، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌كاتی داخستنی فرۆشتگاكانیان، دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو، لیژنه‌كه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ریه‌ك له فرۆشتگاكانی (بانكۆك، قه‌ڵادزێ و سناك باڕفرێش) داده‌خات.
ئاماژەی بەوەشکرد، خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.
به‌پێی رێنماییه‌كانی كاركردن، پێویسته فرۆشتگاكانی خواردنه‌وه كحولییه‌كان له وه‌رزی زستان کاتژمێر 10ی شه‌و، هه‌روه‌ها له‌وه‌رزی هاویندا کاتژمێر 11ی شه‌و فرۆشتگاكانیان دابخه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كانیان روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.