قائیمقامیەتی سلێمانی کۆگایەکی چەرەسی داخست

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە کۆگایەکی ئامادەکردن و رەنگکردنی چەرەسدا، دەست بەسەر دوو تۆن و 500 کیلۆگرام فستق و نزیکی چوار تۆن خوێدا دەگرن .

ئەمڕۆ یەکشەممە قائیمقامەیتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو خوێیەی کۆگاکە لە ئامادەکردنی چەرەسدا بەکاریهێناوە خوێی پیشەسازییە، بەڵام خاوەنی کۆگاکە بەوجۆرە دەرخواردی هاوڵاتیانی داوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی کۆگاکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا