نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتیەکانی کەرکوک ئاشکرایکرد، بڕیاردراوە دەست بە دابەشکردنی بەشە نەوتی هاوڵاتیان بۆ مانگەکانی تەمموز و ئاب بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتیەکانی کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونیکردەوە، لەڕێگەی کۆبۆنی تایبەتەوە دەست بە دابەشکردنی بەشە نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی پارێزگای کەرکوک و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری دەکرێت.

باسی لەوەکرد، هەر خێزانێک 100 لیتر نەوتی پێدەدرێت و دابەشکردنەکە بەپێی کۆبۆنی ژمارە 1ی نەوت بۆ مانگەکانی تەمموز و ئاب دەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، ئامانج لە دابەشکردنی بەشە نەوتی دوو مانگ دابینکردنی پێداویستیەکانی هاوڵاتیانە بۆئەوەی لە وەرزی زستاندا بەکاریبهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا