پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پاپای ڤاتیکان ڕایگەیاند، ڕێگەدان بە سوتاندنی قورئان بابەتێکی ڕەتکراوە و ئیدانەکراوە، جەختی لەوەش کردەوە، پێویستە لەنێوان خەڵکیدا ڕێز لە جیاوازییەکان بگیرێت.
لەسەر ڕووداوی سوتاندنی قورئان پاپای ڤاتیکان ئاماژەی بەوەکرد، “هەست بە توڕەیی و بێزاری دەکەم بەرامبەر بەم ڕەفتارانە.
وتیشی، پێویستە هەرگیز ئازادی ڕادەربڕین نەقۆزرێتەوە بۆ بێڕێزیکردن بەرامبەر بەوانی دیکە، ڕێگەدان بەم کردارە ڕەتکراوە و سەرکۆنەکراوە.
ئەم قسانەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای چەند ڕۆژێک دێت بەسەر سوتاندنی قورئان لەلایەن سەلوان مومیکا، پەنابەری عێراقی لە سوید لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم.