سێ ئەندامی مارێنزی ئەمریکی لە رووداوێکدا گیانیان لەدەست دا

وەزارەتی بەرگری ئوسترالیا رایگەیاندووە، فڕۆکەیەکی جۆری Bell Boeing V-22 Osprey tiltrotor لە دوورگەی مێلڤیل کەوتۆتە خوارەوە، یەکشەممە 27ی ئابی 2023 لە کاتی ئەنجامدانی مەشقێکدا کە سوپای ئەمریکا، ئوسترالیا، ئەندەنوسیا، فلیپین و تیمۆری ڕۆژهەڵات تێیدا بەشدارن.

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرپرسانی ئوسترالیا رایانگەیاند، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جۆری ‘ئۆسپری’ لە کاتی
ئەنجامدانی مانۆڕیێکی سەربازی، سێ سەربازی هێزی دەریایی ئەمریکی (مارێنز) گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی
دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی نەخۆشخانەی رۆیاڵ داروین- لە ئوسترالیا، لە کۆی 23 ئەندامی هێزی دەریایی کە
لەناو فڕۆکەی MV-22B Osprey بوون، سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە لەکاتێکدا پێنجی دیکە لە برینەکانیان سەختە و
گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ داروین.

رووداوەکە لە دوورگەی مێلڤیل لە ئوسترالیا کاتژمێر 9:30 خولەکی بەیانی بە کاتی ناوخۆ روویداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو مارێنزانەی لەناو فڕۆکەکەدا بوونمانۆڕێکی راهێنانیان ئەنجام دەدا و لەوکاتەدا
فڕۆکەکەیان کەوتووەتەخوارەوە. هەوڵەکانیش بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان بەردەوامن”، لە بەیاننامەکەدا هاتووە، “هۆکاری
رووداوەکە دیار نییە و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە”.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا فڕۆکە سەربازییەکانی ئۆسپرێی توشی چەندین رووداو بوون.

لە ساڵی 2022 پێنج ئەندامی هێزی دەریایی ئەمریکا دوای ئەوەی فڕۆکەکەیان لە جۆری MV-22B Osprey لە کاتی ئەرکێکی مەشقکردندا لە نزیک شاری گلامیس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کەوتە خوارەوە، گیانیان لەدەستدا. هەر لەو ساڵەدا چوار ئەندامی خزمەتگوزاری ئەمریکی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەمان فڕۆکە لە کاتی مەشقەکانی ناتۆ لە نەرویج گیانیان لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا