رێواز فایەق: ئەوەی بەرامبەر د. یوسف كرا ستەمێكی‌ گەورە بوو لە پرۆسەی‌ دیموكراتی‌ كرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەراگەیەندراوێكدا د. رێواز فایەق سەرۆكی‌ خولی‌ پێنجەمی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان رایگەیاند: لە ‌ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو، جگە لە نووسراوی ڕاسپاردنی پارێزەران بۆ نوێنەرایەتیكردنی پەرلەمان لەبەردەم دادگاكە‌ هیچ نووسراوێكم ئاراستەی‌ دادگای‌ فیدڕاڵی‌ نەكردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا د. رێواز فایەق دەڵێت: ماوەی‌ ئەو چوار ساڵەی‌ كە لە پۆستەكەیدا بووە، هیچ نووسراوێكی ئاراستەی‌ دادگای‌ فیدڕاڵی‌ نەكردووە جگە لە ڕاسپاردنی پارێزەران، هەر داوایەكیش لەسەر پەرلەمان كرابێت، سەرۆكی پەرلەمان تەنها بە سیفەتی وەزیفەكەی داوا لەسەركراو بووە نەك بە سیفەتی كەسی.‌

لە بەشێكی تری ڕاگەیاندراوەكەی د.رێواز فایەق هاتوە وەك سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، دادگای فیدراڵی هیچ پرسیارێكی سەبارەت بە د.یوسف ئاراستە نەكردوم‌، چونكە داواكان لە سەر پەرلەمان بوون نەك لەسەر كەسی سەرۆكی‌ پەرلەمان، پارێزەرانیش وەڵامی هەر پرسیارێكیان لە چوارچێوەی كاری پیشەییاندا دابێتەوە، چ بە زارەكی و چ بە لائیحەی داوا، گوزارشت نیە لە ڕای كەسیی سەرۆكی پەرلەمان .

د.رێواز فایەق هەر لەراگەیاندراوەكەدا دەڵێت: سەبارەت بە رێگری‌ لە د.یوسف محەمەد سادق، ئەوكات و ئێستاش باوەڕی نەگۆڕم ‌ئەوەیە كە ئەوەی بەرامبەر د.یوسف كرا نایاسایی و ناسیاسی و بگرە ستەمێكی‌ گەورە بوو لە پرۆسەی‌ دیموكراتی‌ و ژیانی‌ پەرلەمانی‌ كرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا