دەستپاکی عێراق: سزای 17 ساڵ زیندان بۆ بەرپرسێکی وەقفی سوننەی عێراق دەرچوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، سزای 17 ساڵ زیندان بۆ بەرپرسێکی وەقفی سوننە دەرچووە کە بەرپرس بووە لە بەهەدەردانی زیاتر لە 1.5 ملیار دیناری عێراقی.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی سەربە دەستەی دەستپاکی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەیەک حوکم و سزای 17 ساڵ زیندان دژی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بازنەی ئەندازیاری لە دیوانی وەقفی سوننە دەرچووە بە تۆمەتی بەهەدەردانی پارەی گشتی.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕی ئەو پارەیەی بەهەدەریداوە دەگاتە یەک ملیار و 536 ملیۆن و 500 هەزار دیناری عێراقی.

جەختی لەوەش کردەوە، دوای کۆکردنەوەی بەڵگەکان و سەلماندنی تاوانەکە سزای 17 ساڵ زیندانیکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە بەپێی ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا