نرخی دۆلار بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ، سێ شەممە 14ی ئادار، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی دراو 100 دۆلار بە 155 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بەکاتی داخستنی بازاڕ لەڕۆژی ڕابردوو نرخەکەی بەرزبۆتەوە.

لەکاتێکدا، دوێنی لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025 نرخی دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بە 153 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا