پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێکی لیژنه‌ی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، پێنج ملیۆن كارتی ده‌نگدان لە عێراق مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ده‌كرێت هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، پێویسته یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌مواربكرێته‌وه چونكە حزبه باڵادەستەكانی عێراق ده‌توانن بیانوو بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بدۆزنه‌وه .
حسێن عیقابی، ئەندامێکی لیژنه‌ی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق بەمیداكانی عێراقی رایگه‌یاندووە، پێنج ملیۆن كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان له شه‌قامه‌كانی عێراق كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ده‌كرێت بۆیه پێویسته رێگری لەوكارانە بكرێت و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌مواربكرێته‌وه ئەویش به‌ئامانجی دڵنیابونه‌وه له‌وه‌ی ساخته‌كاری له‌لەكاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردندا ناكرێت.
باسی لەوەشكردووە، له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن پارەیەكی زۆر به‌كارده‌هێندرێت و له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان پرۆسه‌ی سیاسی عێراقی پێ دیاریده‌كرێت ئەوەش وادەكات ئەنجامدانی هەڵبژاردن هیچ كاریگه‌رییه‌ك دروست نەكات.
بەوتەی ئەندامەكەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ یان ساڵی داهاتوش ئه‌نجامبدرێت هیچ گۆڕانكارییەك دروست ناكات.