ژمارەی ئەو عێراقییانەی لە سوودان گەڕێندراونەتەوە ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا 621 هاووڵاتیی عێراقی و سووریی لە سوودان گەڕێندراونەتە بەغدا.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لە ماوەكانی رابردوودا، بە پێنج فڕۆكەی عێراقی، ژمارەیەك گەشتی ئاسمانیی بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانی عێراقی و سووریایی لە سوودان ئەنجامدراون.

وتیشی، بەهۆی بەردەوامبوونی خراپی رەوشی سوودانەوە تا ئێستا، 621 هاووڵاتیی عێراقی و سووریی لەو وڵاتەوە گەڕێندراونەتە بەغدا.

دوای خراپبوونی رەوشی سوودان بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان هێزكانی پشتیوانی خێرا و سوپای سوودان، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەهەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەك وڵات، دەستی كرد بە گواستنەوەی هاووڵاتییانی خۆی لەو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا