کارەبای سلێمانی کۆمپانیاکانی کەرتی کارەبا ئاگاداردەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە18ی تەمموز، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەک بانگێهێشتی کۆمپانیاکانی بواری کارەبا دەکات بۆئەوەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.

کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات پرۆژەی جیاکردنەوەی کارەبای مزگەوتی گەورە لەفیدەری 311 بۆ فیدەری 300 لەگەڵ هاوسەنگ کردنی هەردوو فیدەری 309 و 311، لەسەر بودجەی 8% کارەبا لەسنوری کاری هۆبەی چاکسازی مەڵکەندی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ڕۆژهەڵات، جێبەجێدەکات.

ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ئەم کارە پێویستی بە کەرەستە و پێویستی تایبەت بە پرۆژەکە ھەیە، ھەر کۆمپانیایەک خوازیارە کەرەستە و پێویستیەکان دابین بکات بۆ ئەم پرۆژەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو بکات بۆ وەرگرتنی لیستی کەلوپەلەکان.

ڕوونیکردەوە، ڕۆژی دووشەممە24ی تەمموز، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ بەرواری گەڕاندنەوەی نرخەکان دەبێت و کردنەوەشی هەمان ڕۆژ دەبێت لە کاتژمێر 11:30.

لیستی کەلوپەلەکان:

May be an image of blueprint and text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا