سەرۆك كۆمار پەیامێك ئاراستەی شاری سلێمانی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دكتۆر لەتیف جەمال رەشید پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی شاری سلێمانی (شاری هەڵمەت و قوربانی) كرد، بەبۆنەی یادی 238 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی.

لە پەیامەكەدا هاتووە: هاوڵاتیانی ئازیزی شاری سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی، ئەدیبان و نوسەران و شاعیر و تێكۆشەران، بە بۆنەی یادی 238 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی خۆشەویستەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم و هیوای گەشەكردن و ئاوەدانی زیاتر بۆ ئەم شارە ئازیزە دەخوازم.

ئەوەشهاتووە، ئەو شارەی مەڵبەندی پێگەیاندنی كەڵەپیاوان و شۆڕشگێڕان، كە مێژوویەكی درەوشاوەی لەخزمەتكردن بەزانست و ئەدەب و فەرهەنگ تۆماركردووە و هەمیشە هەڵگری مەشخەڵی بزاوتی رۆشنبیری و مەعریفی و رەسەنایەتیی بووە.

باس لەوەشكراوە، شارێك كەهەرگیز جەور و ستەمی قبوڵ نەكردووەو پێشەنگی خەبات بووە و رۆڵەكانی لەشۆڕش و راپەڕین و بزووتنەوەی كوردایەتیدا هەمیشە گیان لەسەر دەست بوون. بۆ پایتەختی رۆشنبیری، هیوای بەردەوامی لەگەشەسەندن و پێشڕەویی دەخوازم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا