لە مانگی ئایاری ڕابردوودا عێراق لە ڕیزبەندی چوارەم هاوردەکاری تورکیا بووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە مانگی ئایاری ڕابردوودا عێراق لە ڕیزبەندی چوارەمی وڵاتانی هاوردەکاری تورکیا بووە و بە درێژای ئەو مانگە بەقەبارەی ملیارێک و 811 ملیۆن دۆلار کاڵای هاوردەکردووە.

دەستەی ئاماری تورکیا ئاشکرایکرد، لەمانگی ئایاری ڕابردوودا عێراق لە ڕیزبەندی چوارەمی هاوردەکارانی بووە و هەناردەی وڵاتەکەی بەڕێژەی %14.4 و هاوردەشی بەڕێژەی %15.5 زیادیان کردووە.

ئاماژەی بەوەکرد، لەمانگی ئایاردا هەناردەی تورکیا 21 ملیار و 659 ملیۆن دۆلار بووە و بەقەبارەی 34 ملیار و 186 ملیۆن دۆلار کاڵایان هاوردە کردووە.

ڕوونیکردەوە، بەپێی داتاکان عێراق لە ڕیزبەندی چوارەمی وڵاتانی هاوردەکاری تورکیا بووە، هەروەها ئەڵمانیا، ئەمریکا و بەڕیتانیا لە پلەی یەکەم، دووەم و سێیەمدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا