وەزارەتی ناوخۆ هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان 48 بنکەی نوێی تۆمارکردنی چەکی ئاگرینی کردەوە بەمەبەستی ئاسانکاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان، تاوەکو لە ماوەی ئەو مانگەی ماوە چەکەکانیان تۆمار بکەن.
وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: بە مەبەستی ئاسانکاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان تا لە ماوەی ئەو مانگەی ماوە و بۆ ئەوەی تا 21ی تەمووزی 2023 چەکەکانیان تۆمار بکەن، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان 48 بنکەی نوێی تۆمارکردنی چەکی ئاگرینی کردەوە، سەرەڕای بەردەوامی کارەکانی 42 بنکەکەی پێشوو.
ئەوەشی خستەڕوو داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە بەزووترین کات سەردانی یەکێک لەم بنکانە بکەن کە بۆ تۆمارکردنی چەک کراونەتەوە و چەکەکانتان بێ بەرامبەر تۆمار بکەن.
روونیشیکردەوە لە کاتی تۆمارکردنی چەکدا، چەکەکە بە خاوەنەکەی دەدرێتەوە لە گەڵ فۆرمێکی تۆمارەکە و دواتر بەو فۆرمە دەتوانێت داوای مۆڵەتی چەک هەڵگرتن بکات ئەگەر پێویستی بێت یان دەتوانێت بەو فۆرمە چەکەکەی لە کۆمەڵگەکانی کڕین و فرۆشتنی چەک بفرۆشێت، کە لە ئایندەدا بە چاودێری وەزارەتی ناوخۆ دەکرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا