پەرلەمانتارێکی عێراق: هەرێمی کوردستان پێیوایە نەوتەکەی سامانێکی کوردییە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەباس مالکی، ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان پێیوایە نەوتەکەی سامانێکی کوردییە و هەموو شتێک لە بەغدا دەشارێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، کێشەی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم لەبارەی داهاتی دەروازە سنورییەکان و سامانی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان بابەتێکی یاسایی و دەستوورییە و تەنها لەڕێی دادگاوە چارەسەر دەکرێت.

وتیشی، لە دەستووردا هاتووە، سامانی عێراق موڵكی گەلی عێراقە و نابێت هیچ بەشێکی ئەم وڵاتە دەست بەسەر ئەو سامانەدا بگرێت کە لە سنووری خاکەکەیدایە.

باسی لەوەش کرد، ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان پێویستە ئەوەیە داهاتەکانی نەوت ڕادەستی حکومەتی فیدڕاڵی بکات و بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکانی باکوری عێراقیشی پێڕابسپێرێت، دواتر ئەم داهات و پارانە دەخرێنە چوارچێوەی بودجەی گشتییەوە وەک چۆن داهاتی بەسڕە و شارەکانی دیکەی عێراقیش هەر دەخڕینەوە ناو بودجەی گشتی.

ئەوەشی خستەڕوو، ساڵانێکە هەرێمی کوردستان هیچ زانیارییەک لەبارەی داهاتەکانی ناداتە عێراق و نەوتەکەی بە سامانێکی کوردی دادەنێت و هەموو ئەرشیف و بەڵگەنامەکانی شاردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا