پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە بودجەدا پشكی هیچ پارێزگایه‌ك جیانەكراوه‌ته‌وە، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ناعه‌داله‌تی بكات له‌و پشكه‌ی بۆی ده‌نێدرێت ئه‌وكاته پشكی پارێزگای ناڕ‌ازی جیاده‌كرێته‌وه.
لە لێدوانێکدا نەرمین مەعروف ئاماژەی بەوەکرد، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌ت بدات به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، هه‌روه‌ها پشكی پارێزگاكان به‌پێی بودجه‌ی پڕ‌ۆژه‌كان و به‌پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی له‌ناو پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا دانراون.
وتیشی، به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان %12.67ی بودجه‌ی عێراقە، به‌شێكیشی به‌پاره نییه به‌شێوه‌ی به‌شه‌خۆراك و ده‌رمانه‌و كۆمه‌ڵێك بڕ‌گه‌ی دیكه‌یه كه له‌سه‌ر به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم هه‌ژمار كراوه.
باسی لەوەش کرد، ساڵانه ترلیۆنێك و نزیكه‌ی 250 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت، به‌ڵام به شتومه‌ك ده‌ینێرن بۆ هه‌رێمی كوردستان، واته به‌شێوه‌ی كاش نانێردرێت به هه‌مووی ده‌گاته نزیكه‌ی 20 ترلیۆن دینار، به‌ڵام به شێوازی كاش كه بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت زیاتر له 15 ترلیۆن دیناره، كه‌له‌و بڕه‌ش نزیكه‌ی نۆ ترلیۆنی بۆ مووچه ته‌رخانكراوه.
ئەوەشی خستەڕوو، پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی عێراقدا 15 ترلیۆن و 150 ملیار دیناره، به‌ڵام هه‌ندێك بڕ‌گه‌ی تێدا نییه وه‌كو مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌و ده‌رمان و به‌شه‌خۆراك كه له‌بڕگه‌ی جیادا له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌ژمار كراوه، ئه‌مه جگه له كرێی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و ده‌رهێنانیش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پشكه‌یه‌و بڕ‌گه‌ی بۆ دیاریكراوه.