پۆڵەتیک پرێس
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا رایگەیاند، لە هێرشێکدا بۆ سەر سوپای پاسداران لە پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستانی ئێران، سێ سەرباز کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا رایگەیاند، شەوی سێشەممە، لە پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستانی ئێران لە باشوری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەدا، ژمارەیەک چەکدار تەقەیان لە دوو ئۆتۆمبێلی سوپای پاسداران کردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆی هێرشەکەوە سێ سەربازی سەر بە سوپای پاسداران کوژراون و یەکێکی دیکەش برینداربووە.
باس لەوەشکراوە، هێزەکانی ئێران دەستیان بە ئۆپراسیۆنێک کردووە لە ناوچەکەدا بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ئەو کردە چەکدارییە.