ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەست بە كارەكانی دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڕیاریدا دەوامی ئاسایی لە سبەی چوارشەممەوە لە سەرجەم دادگاكان دەستپێبكاتەوە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی كشانەوەی خۆپیشاندەران و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر باڵەخانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادگای باڵای فیدراڵی، بڕیاردرا كارەكان بە شێوەیەكی ئاسایی لە هەمو دادگاكان لە سبەی چوارشەممەوە دەستپێبكرێنەوە.

ئەوەشهاتووە، بەم بۆنەیەوە ئەنجومەنی باڵای دادوەری سوپاسی سەرجەم لایەن و كەسایەتییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان دەكات كە پشتیوانی لە دەسەڵاتی دادوەری دەكەن و پەرۆشن بۆ پرەنسیپی سەروەری یاسا و رێزگرتن لە دەستور.

رۆژی سێشەممە 23_8_2022 لایەنگرانی رەوتی سەدر چونە بەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، كە ئەوەش یەكەمجارە روبدات، بەو هۆیەوە ئەنجومەنەكە بڕیاریدا كارەكانی هەڵپەسێرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا