پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەدوای وەرگرتنی ڕەەزامەندی ئەمریکا عێراق رازی بوو دوو ملیار و 760 ملیۆن دۆلار قەرزی گاز و کارەبای ئێران بداتەوە.
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆنفرانسی ڕیاز ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە فوئاد حسێن، هاوتا عێراقییەکەی ڕاگەیاند، بەغدا بەبێ ئەوەی بەر سزای ئابوری واشنتن بکەوێت دەتوانێت ئەو قەرزانە بداتەوە بە تاران.
ئاماژەی بەوکرد، پارەکە لەڕێگەی بانکی بازرگانی عێراقەوە دەگوازرێتەوە.
هاوکات، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، دەربارەی ماماڵە داراییەکانی نێوان عێراق و ئێران، فوئاد حسێن لە کۆبوونەوەکەیەدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن بەرەوپێشچوونی بەدەستهێناوە.
لەکاتێکدا، عێراق پشت بە هاوردەی گاز و کارەبا لە ئێرانەوە دەبەستێت، بەڵام بەهۆی سزاکانی ئەمریکا لەسەر نەوت و گازی ئێران وایکردووە عێراق نەتوانێت پارەی هاوردەکە بە ئێران بدات، ئەوەش هۆکارە بۆ کەڵەکەبوونی قەرزێکی گەورەی لەسەری و لە ئەنجامدا ئێرانیش چەندین جار هەناردەی گازی ڕاگرتووە.