پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا تۆڕێکی کۆمەڵایەتی دادەمەزرێنێت لەژێر ناوی “Truth Social”.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر بەهۆی ئەوەی شوێنکەوتووانی لە ئەمریکا پشێویان دروست کرد و هەڵیانکوتایەسەر بینای کاپیتۆل، تویتەر و فەیسبوک بەشێک لە پۆست و بڵاوکراوەکانی ترەمپیان سڕییەوە و توانای ڕادەربڕینیان سنووردار کرد.
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رۆڵێکی میحوەرییان گێڕا لە هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا و لەناو هەموو ئامرازەکانی پەیوەندیکردن سۆشیاڵ میدیای وەک باشترین ئامراز لەقەڵەمدا، هەرچەندە نەشیتوانی ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا بۆ جاری دووەم.