وەزارەتی رۆشنبیری: پێویستە چاكسازی لە زمانی میدیایی و نوسینمان بكرێت

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێم رایگەیاند: پێویستە ئەو ناجۆرییەی ئێستا لە زمانی نووسین و میدیایی ئێمە هەیە، ڕێكبخرێتەوە و بە كۆشش و هەماهەنگی هەمووان، چاكسازییەكی بنەڕەتی تێدا بكرێ.

لە رۆژی جیهانی كتێبدا وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و لە بەشێكی راگەیەنراوەكەدا هاتووە: پێویستە زمان و ڕێنووس و بابەتەكانی كتێب بە نووسین و وەرگێڕانەوە، خزمەت بە زمان و پەرەپێدانی بكات و بچنە خانەی خزمەتكردن بەو ئامانج و پرینسیپانەی كۆمەڵگای كوردستان و دیدگای حوكمڕانیمانی لەسەر دامەزراوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە، پێویستە ئەو ناجۆرییەی ئێستا لە زمانی نووسین و میدیایی ئێمە، سەبارەت بە زمانی دایكمان، زمانی كوردی بە هەموو شێوەزارەكانی و زمانی نەتەوە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان هەیە، زیاتر جێی بایەخی نووسەران و توێژەران و دامودەزگا فەرمی و ئەكادیمییەكانمان بێ و ڕێك بخرێتەوە و بە كۆشش و هەماهەنگی هەمووان، چاكسازییەكی بنەڕەتی تێدا بكرێ.

لە ساڵی 1995ەوە، ڕێكخراوی یۆنسكۆ بڕیاری داوە كە ڕۆژی 23 ی نیسانی هەموو ساڵێك وەك ڕۆژی جیهانیی كتێب بناسێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا