نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا تاڕادەیەک بەرزە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەروو 74 دۆلارە.

بەگوێرەی دواین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 69 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی ڕابردوودا بەهای نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی بەجۆرێک کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە نەگەیشتبووە ئەو ئاستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا