ڕاوێژکارێکی سودانی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە داوایەک لە پەرلەمانتاران دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زیا ناسری، ڕاوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە دەنگ بە بودجەی ئەمساڵ و دوو ساڵی ئایندەی عێراق بدەن.

لە پەیامێکدا زیا ناسری کە ئاراستەی پەرلەمانتارانی کردووە ڕایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە نوێنەرانی گەل لەناو پەرلەماندا قسەی خۆیان بکەن نەک لە دەرەوە، ئەویش بە دەنگدان لەسەر بودجەی سێ ساڵەی عێراق 2023-2024-2025.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا باس لەوە دەکات، ئیتر با بەس بێت دواخستن و یاریکردن بە وشە، نەوتی هەرێم دەبێت بەپێی یاسا و دەستوور بەتەواوی هەناردەبکرێت.

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەی تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بەڕێوەدەچێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا